نووسەر: م/عبدالغفور عبدالله
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
[فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الإخلاص)]
ئیمامى بوخاری (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە عائیشەوە (ڕەزاى خواى لێ بێت) دەگێڕێتەوە كە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پیاوێكى نارد بەسەر بەشێك لە سوپایەكدا، وە ئەم پیاوە لە نوێژەكانیدا كە بۆ هاوەڵەكانى دەكرد كۆتاییەكەى بە سورەتى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] دەهێنا، وە كاتێك گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باس كرد، ئەویش فەرمووى: پرسیاری لێ بكەن بۆچى واى كردووە؟ پرسیاریان لێ كرد، ئەویش ووتى: چونكە ئەم سورەتە سیفەتەكانى خواى گەورەى تێدایە، وە منیش ئەو سیفەتانەم خۆش دەوێن و حەز دەكەم بیان خوێنم، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووى: (هەواڵی بدەنێ بەوەى كە خواى گەورەش ئەوى خۆش دەوێت)(1).
وە هەر ئیمامى بوخاری لە (أبي سعيد)ەوە دەگێڕێتەوە كە: پیاوێك گوێی لە پیاوێكى تر بوو سوڕەتى: [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] ى دەخوێندو دووبارەى دەكردەوە، كاتێك بەیانى داهات، پیاوەكە هات بۆ لاى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و ئەوەى بۆ گێڕایەوە، وەك ئەوەى پیاوەكە ئەمە بەكەم بزانێت، پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: (سوێند بەو خوایەى گیانى منى بەدەستە، ئەم سورەتە سێیەكى قورئانە)(2).
وە زانایان دەربارەى ئەوەى كە ئەم سورەتە سێیەكى قورئانە فەرموویانە: قورئان كۆمەڵێك زانستى گەورەو فراوان دەگرێتە خۆى، وە ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆ سێ زانستی سەربەخۆ؛ ئەوانیش:
1- حوكم و شەریعەت، كە ئەویش زانستی فیقه دەگرێتەوە لە عیبادەت و معامەلات و......هتد.
2- پاداشت و سزا لەسەر كردەوەكان و ئەو هۆكارانەى كە دەبنە مایەى پاداشت و سزا بۆ خاوەنەكانیان لە خێرو شەڕ.
3- زانستی تەوحیدو بە تەنها خوا پەرستى و ئەوەش كە پێویستە لەسەر بەندەكان لە ناسینی و زانیاری بوون دەربارەى و ئیمان پێ بوونى، وە ئەمەش لە سەروو هەموو زانستەكانى ترەوەیەو لە هەموان گەورەترەو بنچینەو بناغەكانى تەوحیدى لە خۆ گرتووە.
وە وتراویشە قورئان هەواڵ دەدات دەربارەى سێ شت:-
1- هەواڵ دانە دەربارەى ناوو سیفاتەكانى خواى گەورە، كە سورەتى (الإخلاص) دەیگرێتەوەو بەشێك لەو سیفەتانەى لە خۆ گرتووە.
2- هەواڵ دانە دەربارەى دروست كراوەكان؛ وەك هەواڵ دان دەربارەى ئوممەتانى پێشوو، وە ئەو ڕووداوانەى كە ئێستاو داهاتوو ڕوو دەدەن.
3- هەواڵ دانە دەربارەى حوكم و فەرمانەكان: وەك: أقيموا، آتوا، لا تشركوا،...... وە ئەوانەش كە بەم شێوەیە بن.
وە هەروەها یەكێكە لەو سێ سورەتانەى كە شەوانە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە دەچووە سەر جێگاى خەوتن دەیخوێندن، ئیمامى بوخارى لە عائیشەى دایكى ئیماندارانەوە (ڕەزاى خواى لێ بێت) دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت: (هەر كاتێك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاتبا بۆ سەر جێگاكەى دەستەكانى كۆ دەكردەوەو سورەتەكانى [قل هو الله أحد] و [قل أعوذ برب الفلق] و [قل أعوذ برب الناس] ى دەخوێندن و فوى بە دەستەكانیدا دەكردو ئەوەندەى دەستى گەیشتبایە لاشەى دەستى پێدا دەهێناو لەسەرو دەم و چاویەوە دەستی پێ دەكردو ئەمەى سێ جار دووبارە دەكردەوە(3).
[هۆى دابەزینى سورەتەكە]
هۆى دابەزینەكەى ئەوەبوو كە موشریكەكان بە پێغەمبەریان صلى الله عليه وسلم وت: وەسفی خواكەتمان بۆ بكە؟ خواى گەورەش لە وەڵامى موشریكەكان ئەم سورەتە پیرۆزەى دابەزاند)(4)، كە دەفەرمووێت: [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ اللَّهُ الصَّمَدُ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] [الإخلاص: 1-3] .
[واتاو لێكدانەوەى ئایەتەكان]
[ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] واتە: ئەى محمد صلى الله عليه وسلم بڵێ: خواى گەورە تاك و تەنهایەو هیچ هاوشێوەو وەزیرو وێچوو شەریك و هاوەڵێكى نییە.
وە بەڵگەشە لەسەر نەفی كردنى هەموو جۆرە شەریك و هاوەڵێك لە خواى گەورە لە هەموو ڕوویەكەوە، لە زات و سیفات و كردەوەكانیدا، هەر وەك چۆن بەڵگەیە لەسەر تەنهایى خواى پاك و بێ هاوتا لە گەورەیی و تەواوى و بەرزى لە هەموو سیفەتەكانیدا، وە بۆیەشە وشەى (أحد) دانانرێت تەنها بۆ خواى گەورە نەبێت، كە زۆر فراوانترو پڕ ماناترە لە (واحد).
[اللَّهُ الصَّمَدُ] واتە: (خواى گەورە بێ پێویستە لە هەموو شتێك و بە پێچەوانەوە هەموو شتێك پێویستی بەوەو هەر ئەو جێگاى نیازو ئومێدو مەبەستە).
وە ابن عباس (ڕەزاى خواى لێ بێت) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرمووێت: (خواى گەورە سەروەرو گەورەیەو خاوەنى هەموو شتێكەو سەروەرى و گەورەییەكەى گەیشتۆتە ئەو پەڕی تەواوێتى، وە خاوەن شكۆو پایەدارو بەرزەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی شكۆو پایەداری، وە گەورەیی بێ كۆتاییەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی گەورەیی، وە هێدی و لەسەر خۆو ئارامگرەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی لەسەر خۆیی و ئارامگرى، وە دەوڵەمەندو بێ پێویستەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی دەوڵەمەندى، وە خاوەن دەسەڵاتێكى زۆرەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی دەسەڵاتى، وە زاناو ئاگادارە بەهەموو دروست كراوەكانى و گەیشتۆتە ئەوپەڕی زانایی و بە ئاگایی، وە كار بەجێ و لێزانەو كار بەجێی و لێزانى گەیشتۆتە ئەو پەڕی، وە ئەو خوایەیە كە سەروەرى و پایەدارى و هەموو سیفەتەكانى تری لەو پەڕی تەواوێتى و گەورەییدان، وە هەر ئەو خوایە خاوەنى ئەو سیفەتانەیەو ناگونجێت دابنرێت تەنها بۆ ئەو نەبێت، كە هیچ وێچوو هاوشێوەى نىیە).
(ابو القاسم الطبري) لە كتێبی (السنة)دا دەڵێت: (هەر خواى پەروەردگار جێگاى نیازو مەبەست و پشت پێ بەستنە بۆ دابین كردنى پێویستیەكان و لەو پەڕی پایە بەرزى دایەو ناخوات و ناخواتەوەو هەر خۆى دەمێنێت لە دوای دروست كراوەكانییەوە).
لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە سیفەتى (الصمد) ناوو سیفەتێكى كۆكەرەوەیە بۆ هەموو سیفەت و ناوە تەواوو جوانەكانى خواى پەروەردگار، وە كۆكەرەوەیە بۆ هەموو سیفەتە كەم و ناتەواوەكانى دروست كراوەكانى، چونكە هەموو دروست كراوەكان پێویستیان بەخوایەو خواى گەورە پێویستى بە هیچ لە دروست كراوەكانى نییە. دواى ئەوە خواى گەورە دەفەرمووێت: [لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ]
واتە: (كەسی لێ نەبوەو لە كەسیش نەبووە، وە هیچ وێنەو هاوشێوەى نىیە).
وە دیسان ئەمەش جەخت كردنەوەیە لەسەر ئەوەى كە خواى گەورە لەوپەڕی تەواوى سیفەتەكانى دایەو تاكو تەنهاو بێ پێویستە لە هەموو شتێك، وە لەبەر تەنهایی و بێ پێویستیەتى لە هەموو شتێك و گەورەیی و تەواوێتى سیفەتەكانیەتى؛ كە هیچی لێ نەبووە، چونكە هەروەك دیارە كە باوك پێویستى بە منداڵەكانێتى لە بوارى خزمەت كردن و بەخێوكردن و هاوكاری كردن لەكاتى تەنگانەداو هەروەها بۆ بەردەوام بوونى نەوەو وەچەكانى.
[وَلَمْ يُولَدْ] واتە: (لەكەسیش نەبووە)، چونكە ئەگەر لە یەكێك بووبێت، ئەوا باوك لەپێش ئەودا دەبوو، لە كاتێكدا خواى گەورەو باڵا دەست یەكەمەو هیچ شتێك لە پێش ئەوەوە نەبووە، وە ئەو دروست كارەو غەیری ئەو هەمووى دروست كراون، كەواتە چۆن دەگونجێت لەدایك بووبێت؟!
وە هەروەها خواى گەورە لە ئایەتێكى تردا دەفەرمووێت:
[ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ] [الأنعام: 101]
واتە: (خواى گەورە ئاسمانەكان و زەوى بە جوانترین شێوە بەدیهێناوە، چۆن دەگونجێت كە خوا منداڵی ببێت، لە كاتێكدا خواى گەورە خێزان و هاوسەرى نىیە؟! وە ئەوەى لە بووندا هەیە هەر هەمووى خواى گەورە دروستى كردوون، ئیتر چۆن شتێك لەدروست كراوەكانى خۆى؛ دەبێتە وێنەو هاوەڵ بۆى؟! وە خواى گەورە بە هەموو شتێك بەئاگایەو زانیاری ئەو دەورى هەموو شتێكى داوە).
وە هەروەها دەفەرمووێت:
[ وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا] [مريم: 88-93]
واتە: (موشریك و بت پەرستەكان دەیان ووت: خوا منداڵ و نەوەى بۆ خۆى داناوە، بەڕاستى ئێوە شتێكى زۆر گەورەو هەڵەو نابەجێتان هێناوەتە كایەوە، وە لەبەر گەورەیی ئەو قسەیە خەریكە ئاسمانەكان درزیان تێ بكەوێت و زەویش لەت و پەت بێت و شاخ و كێوەكانیش بەسەر یەكدا بكەون و بڕمێن، ئەوەش بەهۆى ئەوەى كە منداڵیان بۆ خوا داناوە، لە كاتێكدا نابێت و ناگونجێت و شایانى گەورەیی و پایەداری ئەو نییە كە منداڵی ببێت، چونكە هیچ هاوشێوەو وێچویەكى نییە، بەڵكو هەرچی لە ئاسمانەكان و زەویدا هەیە هەموویان بەندەى خواى گەورەن و ئەو بەدیهێناون و دروستی كردوون).
وە لە ئایەتێكى تردا خواى گەورە دەفەرمووێت: [وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ ] [الأنبياء: 26] .
واتە: (موشریك و بێ باوەڕەكان وا گومانیان دەبرد كە خواى گەورە منداڵی بۆ خۆى داناوەو دەیان وت: فریشتەكان كچى خوان، پاكو بێگەردی و بەرزى بۆ خواى گەورە، خواى گەورە زۆر دوورە لەوەى كە ئەوان دەیڵێن، بەڵكو فریشتەكان بەندەى بەڕێزى خواى گەورەن و بەردەوام خەریكى بەندایەتى و پەرستن و جێ بەجێ كردنی فەرمانەكانى خواى گەورەن و بە هیچ شێوەیەك سەرپێچى فەرمانەكانى خواى گەورە ناكەن).
[وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] ،
واتە: (وە خواى گەورە هیچ وێنەو هاوشێوەى نىیە).
وە خواى گەورە لە ئایەتێكى تردا دەفەرموێت:
[ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ] [الشورى: 11] .
واتە: (خواى تاكو تەنها بێ وێنەیەو هیچ شتێك لەو ناچێت و زۆر بیسەرو بینەرەو هەموو شتێك دەبینێت و هیچ شتێكی لێ وون نابێت).
كەواتە: خواى گەورە هیچ وێچوو هاوشێوەیەكى نییە لە دروست كراوەكانى، نە لە زاتیداو نە لە ناوە جوانەكانیدا، وە نە لە سیفەت و نە لە كردەوەكانیدا، لەبەر ئەوەى ناوەكانى خواى گەورە هەموویان جوانن، وە سیفەتەكانیشی هەموویان سیفەتى تەواوو گەورەن، وە بە كردەوەكانى خۆى و بە بێ هیچ هاوبەش و هاوەڵێك ئەو هەموو دروست كراوە گەورانەى بە دیهێناوە، بۆیە خواى گەورە لەبەر تاكو تەنهایی لە تەواوێتی هەموو ئەم سیفەت و ناوە جوانانەیدا، هیچ هاوشێوەو وێچویەكى نییە، وە خواى گەورە بیسەرە بۆ هەموو دەنگێك بە جیاوازى زمانەكان و جۆراو جۆرى پێداویستیەكان و بینەرە بۆ هەموو شتێك.
وە ئەم ئایەتەو هاوشێوەكانى ئەم ئایەتە، بەڵگەنە بۆ مەزهەبى ئەهلى سوننەو جەماعە، لە جێگیركردن و دانانى سیفەتە تەواوەكان بۆ خواى گەورەو نەفی كردن و لادانى هەموو هاوشێوەو وێچویەك بۆ خواى گەورە.
وە دەبێت خواى گەورە بە پاكو بێ هاوتا دابنێین لەوەى كە وەسفی بكەین بە سیفەتى دروست كراوەكانى، چونكە هەموو ئەو سیفەتانەى كە تایبەتن بە دروست كراوەكان، ئەوە كەم وكووڕی و ناتەواوییان تێدایەو خواى گەورەش پاكو بێگەردە لە هەموو كەمو كووڕی و ناتەواوییەك، وە شایانى هەموو تەواوى و بەرزى و گەورەییەكەو هیچ هاوشێوەو وێچویەك نییە لە سیفەت و ناوە جوانەكانیدا.
وە نابێت لە هیچ سیفەتێكدا خواى گەورە كە (دروست كارە)، بە دروست كراوەكانى بچوێنرێت یان دروست كراوەكانى بەو بچوێنرێن، وە دروستیش نییە كە وەسفی خواى گەورە بكرێت بە سیفەتێك لە سیفەتە تایبەتیەكانى دروست كراوەكانى، هەروەك چۆن دروست نىیە كە دروست كراوەكان وەسف بكرێن بە سیفەتێك لە سیفەتە تایبەتیەكانى خواى گەورە.
وە لەم سورەتەدا دوو جۆر سیفەتى خواى گەورە باسكراون، ئەوانیش:-
یەكەم: ئەو سیفەتانەى كە جێگیرو دانراون بۆ خواى گەورە، كە (الله) سیفەتى پەرستراوێتی خواى گەورە دەگرێتەوە، وە (أحد) سیفەتى تاكو تەنهایی خواى گەورە دەگرێتەوە، وە (الصمد) سیفەتى بێ پێویستى خواى گەورە دەگرێتەوە لە هەموو شتێك.
دووەم: بە پاك دانانى خواى گەورە لەو سیفەتانەى كە كەم و كورتیان تێدایەو سیفەتى ناشیاون بۆ ئەو، كە: [لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] دەیگرێتەوە.
[ئەو پەندو ئامۆگاریانەى كە لەم سورەتە وەردەگیرێن]
1- سەلماندن و جێگیر كردنى تاكو تەنهایی خواى گەورە.
2- تەواوێتى و دەوڵەمەندى خواى گەورەو هەژارى و بێ دەسەڵاتى دروست كراوەكان بۆی.
3- رەددە لەسەر ئەوانەى كە دەڵێن قورئان قسەى (محمد)ە صلى الله عليه وسلم.
4- رەددە لەسەر یەهودییەكان كە دەڵێن عوزەیر كوڕی خوایە.
5- سەلماندن و جێگیر كردنى سیفەتى قسە كردن بۆ خواى گەورە.
6- رەددە لەسەر گاورەكان كە دەڵێن عیسى كوڕی خوایە.
7- سوربوون لەسەر پشت بەستن بە تەنها بەخواى گەورە، چونكە خواى گەورە تەنهایەو هەر ئەویش جێگاى نیازو مەبەستە بۆ دابین كردنى پێداویستیەكان.
8- رەددە لەسەر موشریكەكان كە دەڵێن فریشتەكان كچى خوان.
9- سوربون لەسەر پەرستنى خواى گەورە بە تەنهاو هاوەڵ بۆ دانەنانى.
10- بە پاك دانانى خواى گەورە لە چواندنى بە دروست كراوەكانى.
11- وەرگرتنى عەقیدەو بیروباوەڕ لە قورئان و سوننەت.
12- سەلماندن و جێگیر كردنى ئەوەى كە خواى گەورە لە سەرەتاوە هەبوەو هیچ شتێك لە پێش ئەوەوە نەبووە.
13- بە پاك دانان و لادانى خێزان لە خواى گەورە.
14- رەددە لەسەر ئەوەى كە دەڵێت: شتەكان بەهۆى سروشت و لە خۆیانەوە دروست بوون.
15- رەددە لەسەر ئەوەى كە دەڵێت: خواى گەورە وێچوو هاوشێوەو هاوەڵی هەیە.
16- سەلماندن و جێگیر كردنى ئەوەى كە تەنها خواى گەورە پەرستراوەو شایانى پەرستنە.
17- ڕێزو گەورەیی زانستی تەوحید و بە تەنها خوا پەرستی.
18- سەلماندن و جێگیر كردنى سیفەتى (الصمدية) بۆ خواى گەورەو هەر ئەویش جێگای نیازو مەبەستە بۆ دابین كردنى پێداویستییەكان.
19- هەر كەسێك بڕواى تەواوى هەبێت بە تەنهایی خواى گەورەو بەوەى كە تەنها ئەو جێگاى نیازو مەبەستەو وە هەرچیەكى بوێت بە ئاسانى دەیكات، ئەوە دڵەكەى ڕزگاری بووەو پارێزراوە لە هەموو تاریكایی و گومڕایی و پیسییەك و لە هەموو پەیوەست بوونێك بە غەیری خواى گەورە.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سەرچاوەكان:
1- عمدة التفسير، مختصر تفسير ابن الكثير، للشيخ أحمد شاكر (رحمه الله).
2- تيسير كريم الرحمن، للشيخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي (رحمه الله).
3- العقيدة الواسطية، شرح:
* الشيخ/ عبدالرحمن بن ناصر السعدي (رحمه الله).
* الشيخ/ محمد خليل هراس (رحمه الله).
* الشيخ/ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله).
* الشيخ/ صالح بن عبدالعزيز الفوزان (حفظه الله).
* الشيخ/ عبدالعزيز المحمد السلمان.
=========================
(1) (رواه البخاري: 7375)
(2) (رواه البخاري: 7374 – 5013 – 6643)
(3) (رواه البخاري: 5017، وأبو داود: 5056، والترمذي: 3402 وغيرهم).
(4) (رواه الترمذي: 3364، وأحمد: 5/133، وصححه الألباني في: صحيح الترمذي: (268).
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٥/٠٤

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق