ده‌رباره‌


سیاسەتی کارکردنی وێب سایتی رۆژپرێس




پێناسە:(سايتى رۆژپریس) گرووپێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاغەز و دەنگ و رەنگ  و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات.  رۆژپریس مه‌به‌ستێتی راستی بگه‌یه‌نێ به‌ هاونیشتیمانی، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست  و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.ستراتیژ: رۆژپریس دەیەوێ بەرهەمە میدیاییەکانی بگەنە زۆرترین ژمارەی خەڵک. هەروەها دەیەوێت گرووپی نوێش بدۆزێتەوە کە تا ئێستا میدیا کوردییەکان نەیاندۆزیوەتەوە و نەیگەیشتوونەتێ. چونکە چەندە ژمارەی بەکارهێنەرانی بەرهەمە میدیاییەکانی سایتی رۆژپریس زۆرتربن، چانسی پەرەپێدان و باشترکردنی بەرهەمەکانیشی روو لە زیادبوون دەکەن. ئەویش لەڕێگەی وەرگرتنی هه‌واڵی نوێ وه‌ زۆرتر  دۆزینەوەی هه‌واڵی راسته‌. بۆ رۆژپریس فەلسەفەی کارکردن وەک گرووپێکی میدیایی لەوەدایە کە بەو هۆیەوە زۆرترین گرووپی بەکارهێنەرانی جیاواز سوود لە فرەچەشنیی بەرهەمەکانی وەرگرن. بۆ وەدیهێنانی ئەم ستراتیژە و گەیشتن بەو ژمارە فراوانەی بەکارهێنەران رۆژپریس دەیەوێ تەنیا کار لەسەر فرەچەشنیی بەرهەمەکانی نەکات، بەڵکو پێی گرنگە لەڕووی چۆنایەتیشەوە بەرهەمەکانی لە ریزی پێشەوەدا بن و بە بەراورد لەگەڵ میدیا کوردییەکانی دیکەدا هەمیشە لە پلەی یەکەمیندا بمێنێت. ئەمەش کاریگەریی لەسەر وەدەستهێنانی متمانەی زۆرتری بەکارهێنەران دەبێ و ئاستی بەکارهێنانیش بەرزتر دەکاتەوە. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی  رۆژپریس دایدەرێژێ و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنەماکانی کارکردن:سایتی ڕۆژپرێس لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێ بەو بنەما پیشەییانەی بۆ کاری رۆژنامەنووسی لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی رۆژنامەنووسی مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن وێب سایتی ڕۆژپرێس بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتیشەوە وێب سایتی ڕۆژپرێس  بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و نەریتە زیانگەیەنەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. وێب سایتی ڕۆژپرێس بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی بیرکردنەوە و رادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.وێب سایتی ڕۆژپرێس لەڕووی سیاسییەوە خۆی بە بێلایەن دەزانێ، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێ کە بەرهەمەکانی لەخزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان و وەدیهێنانی چارەسەری گونجاو و یەکجارەکی بۆ دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا بێت. وێب سایتی ڕۆژپرێس دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. وانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.هەروەها بایەخێکی تایبەتیش بە بەرهەمهێنان بە زمانی ئینگلیزی دەدات، ئەویش بەو مەبەستەی کە جیهان زانیاریی رۆژنامەوانییانەی دروستتری لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە کورد و کوردستانەوە هەبێت. وێب سایتی ڕۆژپرێسهەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاقژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا رەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن

ستافی وێب سایتی  ڕۆژپرێس