وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاو کردەوە تێدا هاتوە، بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌وكراوی هه‌رێم ، له كانونی دووه‌می 2104ه‌وه، 34 ملیۆن 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌كراوه و له‌و بڕه‌ش 21 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه فرۆشراوه، ئه‌و بڕه‌شی ده‌مێنێته‌وه له رێی تانكه‌ره‌وه بۆ مێرسین له توركیا هه‌نارده كراوه.
ئاشكراشیكردووه، رێژه‌ی هه‌نارده‌كرنی نه‌وت له هێڵی بۆری نه‌وتی خاوی كوردستانه‌وه بۆ توركیا له مانگی ئابدا رۆژانه 185 هه‌زار به‌رمیل بووه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تشرینی دووه‌مدا رێژه‌كه بۆ نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل زیاد كراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆتایی ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رنامه‌یدایه هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد بكات و له كۆتایی چاره‌كی یه‌كه‌می 2015 شدا بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل زیادی بكات، له كۆتایی ساڵی 2015 و سه‌ره‌تای 2016دا بۆ یه‌ك ملیۆن زیادی بكات.
له‌ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه، كۆی به‌های ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌كراوه دوو ملیار 870 ملیۆن دۆلاره، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم 500ملیۆن دۆلاری تریشی پێشتر وه‌رگرتووه له‌و كڕیارانه‌ی كه له داهاتوودا بڕه‌كانی نه‌وتی خاویان پێده‌گات له‌رێی به‌نده‌ری جیهانه‌وه.



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق