بزانە کێ دیاری بردووە بۆ یادی لەدایکبوونی نێچیرڤان بارزانی؟




بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی دیاریدا، لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لە وێنەکاندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی دەردەکەون کە دیاری ڕۆژی لەدایکبوون دەدەنە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەشێک لە هاووڵاتیان و پەیجەکانیش ڕەخنەیان لە یەکێتی و گۆڕان گرتووە لە کاتێکدا قوباد تاڵەبانی کێکی وەک دیاری بردووە و ڕێباز حەملان وەزیری دارایش تابلۆیەک دەداتە سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لە دایک بوونیەوە.
ئەمڕۆ ٢١ ئەیلول یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی نێچیرڤان بارزانی کە لە ساڵی ١٩٦٦ دا لە گوندی بارزان لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٦ دا بۆ یەکەمجار وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دەستبەکاربووە و لە چەند کابینەیەکی جیاوازی حکومەتیشدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق