ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشبینی دانانی نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی 2015 دەكات به كهمتر له 100 دۆلار.
جەمال جوكر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی بە ئاژانسە ناوخۆییەكانی عیراقی رایگەیاندووە" بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2015 حكومەت پشت بە نرخی ئێستای بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا دەبەستێت، ئێستا نرخی نەوت بۆ بەرمیلێك لە نێوان 81-82 دۆلارە."
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت" بازاڕی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا دێت، حكومەتی عیراقی بۆ دیاریكردنی بودجەی 2015 نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 80-85 دۆلار دەبێت، بە دڵنیاییەوە دواین نرخی 80 دۆلار دەبێت."
جوكر ئاماژە بە وەشدەدات كە "كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت دیاری دەكرێت، حكومەت بە هەندەوە سەیری قەیرانی دارایی لە بودجەی 2015 دەكات، هەروەها پەناشدەباتە بەر ئامادەكردنی بودجەی تەواوكاری بۆ ساڵی 2015."



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق