عەلی حەمەساڵح، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەپرسێت 122 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك چی لێدێت ؟ وەك بەڵگەش بۆ قسەكەی نووسراوێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بڵاودەكاتەوە.
عەلی حەمە ساڵح كە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانە، لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسراوێكی كۆمپانیای نەوتی باكووری بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی نووسراوەكە له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئێستا رۆژانه نزیكه 151 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدەهێندرێت.
وەك حەمەساڵح باسیدەكات، لەو ژمارەیە " رۆژنە 29 هەزار بەرمیلی ده‌درێته پاڵاوگه‌ی كه‌ركووك، 122 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی دیكه پرسیاری له‌سه‌رە، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك 60 دۆلار بێت، رۆژانه 7 ملیۆن و 320 هه‌زار دۆلار داهاتییه‌تی، ئایا ئه‌م نه‌وته ده‌خرێته‌وه ژێر زه‌وی؟ یان به‌ڕێگای حكومه‌تی هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت؟ ".
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتیشی،" ئه‌م بابه‌ته‌م له ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌رێمی نه‌وت و گاز پرسی له په‌رله‌مان،لە وەڵامدا د. ئاشتی هەورامی گوتی،" ئێمه‌ش ئه‌و زانیارییانه‌ی تۆمان هه‌یه، به‌ڵام لای ئێمه‌وه ناڕوات، نازانین".



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق