سۆران عومه‌ر نرخی دیارییه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی بۆ
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبونیه‌وه هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی دیاری‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له نرخی ئه‌و تابلۆیه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن وه‌زیر داراییه‌وه پێشكه‌شی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نرخی تابلۆكه‌ی ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت: "كاك ڕێباز حه‌ملان كاتێك كاك قوباد پێی ده‌ڵێ بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گرژیانه ئه‌مڕۆ دیاریه‌ك پێشكه‌ش به كاك نێچیره‌ڤان بكه‌ین به‌بۆنه‌ی له‌دایك بونیه‌وه شتێكی باشه، كاك ڕێباز ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه‌و تابلۆیه‌ك كه‌خێزانی بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆیانی كڕیوه به 500 دۆلار‌و وه‌سڵه‌كه‌شی هه‌یه ئه‌وه ده‌كاته دیاری بۆ كاك نێچیره‌ڤان ".



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق