نووسەر: وەرگێڕانى:إدریس محمود
الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله و على آله و صحبه و من والاه... أما بعد:
لەم نوسراوەدا كۆمەڵێك لەو كارانە دەخەینە ڕوو كە قورئان خوێنەكان دەیكەن و زانایان بە بیدعەى دادەنێن لەوانەش:
1. بیدعەى ماچ كردنى قورئان (*):
ماچكردنى قورئان بە بڕواى ئێمە دەچێتە ژێر گشتێتى ئەو فەرموودانەوە كە دەربارەى بیدعە هاتوون، لەوانە: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: " إياكم و محدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة، و كل بدعة ضلالة " واتە: وریاى شتە تازە داهێنراوەكان بن، چونكە هەموو شتێكى تازە داهێنراو بیدعەیە، و هەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە. وە لە فەرموودەیەكى تردا: " و كل ضلالة في النار " واتە: وە هەموو گومڕاییەكیش لە ئاگردایە. زۆرێك لە خەڵكى هەڵوێستێكى تایبەتیان هەیە سەبارەت بەم مەسەلەیە، دەڵێن: چى تیایە ؟ ! ئەو ماچە تەنها گەورەیى دانانە بۆ قورئان، بەڵام ئایا ئەم بە گەورەیى دانانە شاراوە بووە لە لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵان و شوێنكەوتوانیان (تابعین) و شوێنكەوتووى شوێنكەوتوان (أتباع التابعین) ؟ بێگومان وەڵامەكە هەر ئەوە دەبێت كە زانایانى پێشین وتوویانە: (لو كان خیرا لسبقونا إلیه)، واتە: ئەگەر خێر بوایە ئەوان پێشمان دەكەوتن و دەیانكرد. ئەمە لە لایەك، لە لایەكى تریشەوە: ئایا ئەێڵ لە ماچكردنى شتێك ڕێگەپێدراوە (دروستە) یان قەدەغەكراوە ؟، لێرەدا پێویستە ئەو فەرموودەیە بهێنینەوە كە لە هەردوو (صحيح) ى (بخاری و مسلم) دا هاتووە، بۆ ئەوەى بیرخستنەوەیەك بێت بۆ ئەوانەى كە دەیانەوێت بیربكەنەوە، وە بۆ ئەوەى بزانرێت مسوڵمانانى ئەمڕۆ چەندە دوورن لە پێشینە چاكەكانیان، و ئەو تێگەیشتنەى كە هەیان بووە، و ئەو چارەسەرانەى دایان دەنا بۆ ئەو كێشانەى كە لە ژیانیاندا ڕوویان دەدا، ئەمەش ئەو فەرموودەیەیە: لە (عابس) ى كوڕى (ربیعە) وە فەرمووى: (عمر) ى كوڕى (خطاب) م بینى بەردەكە ـ واتە: بەردە ڕەشەكەى ـ ماچ دەكرد، و دەیفەرموو: " إني لأعلم أنك حجر لا تضر و لا تنفع، فلولا أني رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقبلك ما قبلتك " (صحيح الترغيب و الترهيب: 1 / 94 / 41).
واتە: من دڵنیام لەوەى كە تۆ بەردیت و زیان ناگەیەنیت و سوود نابەخشیت، ئەگەر لەبەرئەوە نەبوایە كە پێغەمبەرى خوام صلى الله عليه وسلم بینیوە ماچى كردوویت، ماچم نەدەكردى. ئایا ماناى ئەم قسەیە لە ئیمامى عومەرەوە چیە ؟ ئەگەر پێغەمبەرى خوام صلى الله عليه وسلم نەبینیایە ماچى دەكردى، ئەوا ماچم نەدەكردى، باشە بۆچى (عمر) بەردە ڕەشەكەى ماچ كرد، ئەو بەردە ڕەشەى كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەى فەرموویەتى: " الحجر الأسود من الجنة " (صحيح الجامع: 3174).
واتە: بەردە ڕەشەكە لە بەردى بەهەشتە. ئایا (عمر) بە فەلسەفەیەكەوە ماچى بەردەكەى كرد كە هەڵقوڵاوى خودى خۆى بێت ؟ یان بۆ ئەوەى وەكو ئەو كەسانە بڵێت كە قورئان ماچ دەكەن و كاتێك پرسیاریان لێ دەكرێت بۆ وا دەكەن ؟ دەڵێن: ئەمە وتەى خواى گەورەیە و ماچى دەكەین ؟! ئایا (عمر) دەڵێت: ئەم بەردە بەردى ئەو بەهەشتەیە كە خواى گەورە بەڵێنى داوە بیدات بە لەخواترسان بۆیە منیش ماچى دەكەم ؟ و پێویستم بە فەرموودەیەكى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نیە، بۆ ئەوەى ڕێگەم بدات ماچى بەردەكە بكەم ؟ یان (عمر) دەیەوێ بەو شێوە و (منطق) ە مامەڵە لەگەڵ باسەكەدا بكات كە ئێمە بانگەشەى بۆ دەكەین و ناومان ناوە (المنطق السلفي) ؟، وە ئەوەش بریتى یە لە دڵسۆزى (إخلاص) لە شوێنكەوتنى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و ئەوەشى شوێن ڕێباز و سوننەتەكەى ئەو بكەوێت تا ڕۆژى قیامەت، هەڵوێستى ئیمامى (عمر) بریتى بوو لە شوێنكەوتنى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم، كە فەرمووى: ئەگەر پێغەمبەرى خوام صلى الله عليه وسلم نەبینیایە ماچى دەكردى، ئەوا منیش ماچم نەدەكردى.كەواتە: ئەصل لەم ماچكردنە ـ واتە: ماچكردنى قورئان ـ ئەوەیە كە لە سەر سوننەتێكى ڕابردوو بڕۆین ـ كە ئەویش سوننەتى پێغەمبەرى خوایە صلى الله عليه وسلم ـ، نەك بە پێی بۆچوونى خۆمان حوكم بدەین بەسەر كاروبارەكاندا و بڵێین: ئەمە چاكە، یان ئەوە چى تێدایە ؟! لەگەڵمدا بیربكەنەوە لە هەڵوێستى (زید) ى كوڕى (ثابت) كە چۆن بوو بەرامبەر ئەو پێشنیارەى كە (ابو بكر) و (عمر) بۆیان كرد سەبارەت بە كۆكردنەوەى قورئان بۆ ئەوەى بپارێزرێت لە فەوتان و لەناوچوون، (زید) لە وەڵامى پێشنیارەكەدا فەرمووى: چۆن شتێك دەكەن كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نەیكردووە ؟ ! مسوڵمانانى ئەمڕۆ بەڕەهایى ئەم تێگەیشتنەیان نیە لە دیندا. ئەگەر بەو كەسەى كە قورئان ماچ دەكات بڵێیت: چۆن شتێك دەكەیت كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نەیكردووە ؟ ! ئەوا بە وەڵام گەلێكى زۆر سەرسوڕهێنەرەوە ڕووبەڕووت دەبێتەوە، لەو وەڵامانەش ئەوەیە دەڵێ: برام ! ئەوە چى تێدایە ؟! ئەمە گەورەیى دانانە بۆ قورئان ! تۆش پێی بڵێ: برام ! ئەم قسەیە بەسەر خۆتدا دەشكێتەوە، ئایا پێغەمبەرى خوا قورئانى بە گەورە دانەناوە ؟ گومانى تێدا نیە كە قورئانى بە گەورە گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ماچى نەكردووە. یان دەڵێن: ئایا تۆ نكوڵیمان لێدەكەیت قورئان ماچ بكەین ! ئەوە نیە تۆ سوارى ئۆتۆمبیل دەبیت، و بە فڕۆكەش گەشت دەكەیت، و ئەم شتانەش بیدعەن ؟! بەو شێوەیە وەڵامیان دەدەینەوە كە: ئەو بیدعەیەى ئێمە باسى لێوە دەكەین و پێغەمبەرى خوا بە گومڕایى داناوە ئەو بیدعانەیە كە لە دیندا دەكرێن، نەك ئەوانەى كە لە شتى دونیاییدا دەكرێن، بەڵام لە شتى دونیاییدا بیدعە هەیە درووستە، هەیە قەدەغەكراوە، ئەمەش شتێكى زانراوە و پێویست بە نمونە ناكات، بۆیە ئەوەى كە سوارى فڕۆكە دەبێت بۆ گەشت كردن بۆ ماڵى خوا بۆ حەج كردن، گومانى تێدا نیە كە درووستە، بەڵام ئەوەى كە سوارى فڕۆكە دەبێت بۆگەشت كردن بۆ ڕۆژئاوا ـ بە بێ عوزرێكى شەرعى ـ گومانى تێدا نیە كە ئەوە سەرپێچیە، و بەم شێوەیە. بەڵام لەو كارانەى كە عیبادەتن ئەگەر پرسیار بكەیت لە بكەرەكەى: بۆچى ئەو كارە دەكەیت ؟ دەڵێ بۆ نزیك بوونەوە لە خوا ! دەڵێم: هیچ ڕێگایەك نیە بۆ نزیك بوونەوە لە خوا (تبارك و تعالى) تەنها ئەو ڕێگایە نەبێت كە خواى گەورە خۆى بۆى داناوین، بەلام دەمەوێ شتێك یاد بخەمەوە، ئەویش بە بڕواى من زۆر گرنگە بۆ دامەزراندن و پشتگیر كردنى ئەم ڕێسایە: (كل بدعة ضلالة )، كە بە هیچ شێوەیەك هیچ بوارێك نیە بۆ بە چاكزانینى عەقڵى، هەندێك لە پێشینان دەفەرموون: (ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة )
واتە: هیچ بیدعەیەك داناهێنرێت ئیلا سوننەتێك دەمرێنێت. وە من هەست بەم ڕاستیە دەكەم هەست پێكردنى دەست، بە هۆى زۆر بەدوادا گەڕانم بۆ شتە تازە داهێنراوەكان، وە چۆن زۆر جار ئەو تازە داهێنراوانە (مخالفة) ى ئەوشتانە دەكات كە لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم هاتوون، خاوەن زانست و فەزڵەكان ئەگەر یەكێكیان قورئان هەڵگرێت بۆ ئەوەى تێیدا بخوێنێت، نایانبینیت كە ماچى بكەن، بەڵكو كردەوە دەكەن بەوەى كە لە ناویدایە، بەڵام خەڵكى سادە (عوام) ئەوانەى كە سۆزەكانیان ڕێكخراو نیە، دەڵێن: ئەى ئەو ماچكردنە چى تێدایە ؟ ! و كردەوەش ناكەن بەوەى كە لە ناویدایە ! بۆیە دەڵێین: (ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة ).
2. كۆبوونەوە و خوێندنەوەى قورئان بە یەك دەنگ:
كۆبوونەوە لە سەر خوێندنەوەى قورئان بە یەك دەنگ بیدعەیە، چونكە نە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و نە هاوەڵان نەیانكردووە، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانى بە (ابن مسعود) دەكرد كە قورئانى بە سەردا بخوێنێت و دەیفەرموو: "إني أحب أن أسمعه من غيري". واتە: پێم خۆشە لە غەیرى خۆمەوە بیبیستم ـ واتە: قورئان ـ.
3. خەتم كردنى قورئان لە كەمتر لە سێ ڕۆژدا پێچەوانەى سوننەتى پێغەمبەرى خوایە صلى الله عليه وسلم.
4. دوعاكردنى بەكۆمەڵ لە كاتى خەتمى قورئاندا.
5. خوێندنى سورەتى [ لإيلاف قريش ] بەو بڕوایەى كە دڵنیایى و (أمان) ە لە هەموو خراپەیەك.
6. كۆبوونەوەى كۆمەڵێك خەڵك و خوێندنى سورەتێكى قورئان بە یەك دەنگ.
7. لەحن و ئاوازدانان بۆ قورئان (الألحان في القرآن الكريم).
8. وتنى (صدق الله العظيم) لە دواى تەواوبوون لە قورئان خوێندن: چونكە نە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم وە نە هاوەڵان و نە (تابعین) نەیانكردووە.(إزالة الستار عن الجواب المختار، الشيخ / ابن العثيمين: ص79 - 80).
9. خوێندنى قورئان لە سەر گۆڕ: چونكە نە لە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلموە نە لە هاوەڵانەوە نەهاتووە كە شتى وایان كردبێت. (فتاوى العقيدة لابن العثيمين: ص383).
10.خوێندنى (فاتحة) لە سەر مردوو یان لە سەر گۆڕ: بەڵگەى لە سەر نەهاتووە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم كردبێتى. (فتاوى العقيدة لابن العثيمين: ص396).
11. قورئان خوێندنى ڕۆژى هەینى پێش ئەوەى ئیمام بێتە سەر مینبەر. (فتاوى اللجنة الدائمة: 2 / 502).
12. خوێندنى (فاتحة) لە دواى دوعا كردن یان پاش قورئان خوێندن.(فتاوى اللجنة الدائمة: 2 / 538).
13. خوێندنى (فاتحة) لە پاش نوێژكردن بە تاك یان بە كۆمەڵ. (فتاوى اللجنة الدائمة: 2 / 539).
14.هەدیەكردنى خێر و پاداشتى سورەتى (فاتحة) بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم یان بۆ مردوو ئەصڵى نیە، و شەرعى نیە. (فتاوى نور على الدرب – العقيدة - لشيخ ابن باز: ص89 – 90).
و الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
و صلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله و صحبه و سلم.
==========================
(*) بیدعەى ژمارە یەك تاوەكو ژمارە حەوت لە كتێبى (قاموس البدع - شيخ مشهور و أحمد الشكوكاني) وەرگیراوە بەڵام بە وەرگێڕان و دەستكارى كردنێكى سادەوە.
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٥/٢٦

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق