نووسەر: بەهەشت
ئەی ئەو كەسانەی ئومێد و هیواتان بینینی خوای گەورە و شاد بوونە بە بەهەشت.
ئەی ئەو كەسانەی ئاواتتان بینینی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانیەتی.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ پلە بەرزەكانی بەهەشت بە دەست بهێنن و لە ناو باخ و باخاتەكانیدا پیاسە بكەن.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ لە تەنگ و چەڵەمە و غەم و خەفەتی دونیا ڕزگارتان بێت.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ لە ناڕەحەتی ڕووح كێشان، لە تاریكی ناو گۆڕ، لە ترس و شڵەژانی كاتی لێپرسینەوەی دواڕۆژ، لە ناڕەحەتی سەر پردی (صراط)، پاشانیش لە دۆزەخ ڕزگارتان ببێت.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ بە دەستی سەروەری مرۆڤایەتی، سەروەری پێغەمبەران (محمد صلى الله عليه وسلم) لە (كوثر) ئاو بخۆنەوە.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ تامی ژیانێكی خۆش بچێژن و ئەو بەختەوەریە ڕاستەقینەیە بە دەست بهێنن كە مرۆڤەكان بە دوایدا وێڵن.
بە هەموو ئەو كەسانە دەڵێین: قورئان بخوێنن، هاوڕێی قورئان بن، لەگەڵا قورئاندا كاتەكانتان بە سەربەرن، نەكەن واز لە قورئان بهێنن بە چەند بیانوویەكی لاواز و ناوبۆش، چونكە هیچ شتێك نیە تۆی بەڕێز پێوەی خەریك بیت ئیللا قورئان لەو شتە بەڕێزتر و گەورەترە ئیتر ئەو شتە هەرچیەك بێت، چونكە قورئان قسەی خوای گەورەیە.
بەراستی یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكان كە وای لە موسوڵمانان كردووە واز لە قورئان بهێنن: نەزانینی ئەو پاداشتەیە كە بۆ قورئان خوێندن و قورئان خوێنان هەیە، چونكە ئەگەر موسوڵمان ئەوانە بزانێت ئەوا دەروونی كڵپە دەسێنێت و هانی دەدات بۆ قورئان خوێندن و وازهێنان لە شتە لاوەكیەكان.
[پاداشتەكانی قورئان خوێندن]
1. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " خيركم من تعلم القرآن وعلمه " (رواه البخاري: 5027). واتە: چاكترینتان ئەو كەسانەن كە خۆیان قورئان فێر دەبن وە فێری خەڵكیش دەكەن.
سەرنج بدە نەیوت چاكترینتان ئەو كەسانەن كە زۆرترین موڵكیان هەیە، و خاوەن بڕوانامە و كۆشك و تەلاری بەرز و سەیارەی مۆدێل بەرزن.
2. ئەو كەسانەی قورئانیان لەبەرە لە پێش ترن بۆ پێشنوێژی كردن وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی" يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله " (رواه مسلم).
3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع بها آخرين " (رواه مسلم). واتە: خوا بەم قورئانە كۆمەڵێك خەڵك بەرز دەكاتەوە وە كۆمەڵە خەڵكێكیشی پێ دادەبەزێنێت.
4. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " يقال لصاحب القرآن: اقرأ وارتق.... فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها " (رواه أبو داود و قال الألباني حسن صحيح: 1464).
واتە: بە قورئان خوێن دەوترێت: بخوێنە، و بەرز بەرەوە... چونكە پلە و پایەت لە كۆتا ئایەتدایە كە دەیخوێنیت.
5. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثالها، لا أقول الم حرف، ولكن ألف حرف، ولام حرف، وميم حرف " (رواه الترمذي وصححه الألباني: 2910). واتە: هەركەسێك پیتێك لە قورئان بخوێنێت چاكەیەكی بۆ دەنوسرێت، وە یەك چاكەش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (الم) پیتێكە، بەڵكو ئەلیف پیتێكە، وە لامیش پیتێكە، وە میمیش پیتێكە.
[دوو وتەی بەنرخی یەكێك لە هاوەڵە بەرِێزەكان]
6. (عبد الله)ی كوڕی (مسعود) كاتێك كە قورئانی فێری كەسێك دەكرد، بەسەر ئایەتێكدا تێپەڕ دەبوو، بە كابرای دەوت: بگرە، چونكە سوێند بە خوا ئەو (ئایەتە) باشترە لە هەرچی شت هەیە لەسەر زەویدا. (قال الهيثمي في مجمع الزوائد: 7/166 رواه الطبراني، ورجاله ثقات).
7. دەشتەكیەك (أعرابی) دای بە لای (عبد الله) ی كوڕی (مسعود) دا لە كاتێكدا كە عبدالله خەڵكی فێری قورئان دەكرد، دەشتەكیەكە وتی: ئەوە ئەوانە چی دەكەن ؟ عبدالله فەرمووی: میراتی محمد صلى الله عليه وسلم بەش دەكەن.
ئەمانەی باسمان كرد بەشێكی زۆر كەم بوون لە پاداشت و فەزڵی قورئان خوێندن، و قورئان خوێنان، هیوادارم ناختان بهەژێنێت و واتان لێ بكات لەم ساتە بە دواوە دەست بكەن بە خوێندنەوە و فێربوونی قورئان چونكە ئەوانە تامی ژیان دەزانن كە قورئان خوێنن، لە خوای گەورە داواكارم هیدایەتمان بدات بۆ قورئان خوێندن و تێگەیشتن لێی و كردەوەپێكردنی، ێمین.
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/١٠/١٨

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق