نووسەر: وەرگێڕانى:إدريس محمود
پێشەكى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله، أما بعد:
باوەڕبوون بە كتێبە ئاسمانیەكان یەكێكە لە پایە و ڕوكنەكانى باوەڕ (الإیمان)، و هیچ كەسێك بە موسڵمان دانانرێت تاوەكو باوەڕ بە هەرهەموویان نەهێنێت، ئەگەر كەسێك باوەڕى بە یەكێك لەو كتێبانە نەبێت ئەوا بە بێباوەڕ دادەنرێت.
حیكمەتیش لە ناردنى ئەو كتێبە ئاسمانیانە ئەوەیە كە خەڵكى لە تاریكى شیرك و كوفر و ستەمەوە دەربكەن بۆ ڕووناكى یەكخواپەرستى و باوەڕ و دادپەروەرى، وە ئەم كتێبانە بۆ ئەوە نێردراون كە حوكمیان پێ بكرێت لە نێوان خەڵكدا، و لە چارەسەركردنى كێشەكاندا ئەوان سەرچاوەبن، و خەڵكى بۆ لاى ئەوان بگەڕێنەوە، كەواتە ئەم كتێبە ئاسمانیانە تەنها بۆ خوێندنەوە و لەبەركردن و دووبارەكردنەوە نیە بەڵكو بۆ ئیش پێكردن و حوكم پێكردنیشە.
[تایبەتمەندیەكانى قورئان]
قورئان چەند تایبەتمەندیەكى هەیە كە لە كتێبە ئاسمانیەكانى تر جیاى دەكاتەوە، لە گرنگترینیان:
1. تاكە كتێبى ئاسمانیە كە خواى گەورە خۆى پەیمانى پاراستنى داوە لە زیادكردن و كەمكردن و دەستكاریكردن بە هەموو شێوەكانیەوە، بۆیە دەبینیت هەرچەند دوژمنان و ڕق لەدڵان هەوڵى گۆڕین و تێكدانى دەدەن بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە تاكە پیتێكیش لەم قورئانە پیرۆزە بگۆڕن، بەڵام كتێبە ئاسمانیەكانى ترى وەكو تەورات و ئینجیل لەبەرئەوەى خواى گەورە پاراستنى ئەو كتێبانەى داوەتە دەست بەندەكانیەوە و خۆى پەیمانى پاراستنى نەداوە دەبینین بەو شێوە ترسناكە زیاد و كەمى و تێكدانى تێدا كراوە، بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەى موسڵمان باوەڕى تەواومان بەوە هەبێت كە ئەم قورئانەى لەبەردەستماندا هەیە و دەیخوێنینەوە هەمان ئەو قورئانەیە كە خواى گەورە بۆ پێغەمبەرى خۆى محمد - صلى الله علیە وسلم - ناردوویەتیە خوارەوە و یەك پیتى لێ نەگۆڕاوە، چونكە هەركەسێك باوەڕى بەوە هەبێت كە ئەم قورئانە دەستكارى كراوە ئەوە لە ئاینى ئیسلام دەردەچێت و بە هەڵگەڕاوە دادەنرێت ئەگەرچى پێشتریش موسڵمان بووبێت.
2. ئەم قورئانە پیرۆزە بۆ هەموو خەڵكى سەرزەویە نەك تەنها بۆ عەرەب، وەكو خواى گەورە فەرموویەتى: [ إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ ] (يوسف: 104).
بە پێچەوانەوە كتێبە ئاسمانیەكانى پێش قورئان هیچیان بۆ هەموو خەڵكى سەرزەوى نەهاتوون، كەواتە دەبێت ئێمەى موسڵمان سەر بە هەر چ نەتەوەیەك بین قورئان بە كتێبى خۆمان بزانین و ئەو شتانەى تێیدا هاتووە جێ بە جێى بكەین و توشى دەمارگیرى نەبین و نەڵێین مادەم ئەم قورئانە بە زمانى عەرەبى دابەزیوە كەواتە هى عەرەبە و بۆ ئێمە نیە چونكە ئەم قسەیە سەرەڕاى ئەوەى كە كوفرە تێنەگەیشتوویى قسەكەریش دەردەخات چونكە لە یەكەم ئایەتى قورئانەوە بیخوێنەرەوە تاوەكو كۆتا ئایەت شتێك نابینیت بەڵگە بێت لەسەر ئەوەى ئەم قورئانە بۆ عەرەبە، نەخێر وەڵڵاهى ئەو كاتە بە دڵنیاییەوە بۆت دەردەكەوێت ئەم قورئانە كتێبێكە بۆ هەموو جیهان و بۆ چاككردن و گۆڕینى كاروبارى خەڵكە لە شەخس پەرستیەوە بۆ خوا پەرستى لە ستەمەوە بۆ دادپەروەرى لە گەندەڵى فیكرى و ئەخلاقیەوە بۆ ڕۆشنبیرى ڕاستەقینە و ڕەوشتى بەرز و جوان
لە نەتەوە و ڕەگەز و خاك و نیشتمان پەرستیەوە بۆ برایەتى و خۆشەویستى ڕاستەقینەى نیشتمان لە فیتنە وكوشتن و خۆ كوشتنەوە بۆ هێمنى و ئارامى و پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتیان لە تاریكیەوە بەرەو ڕووناكى
3. هەموو ئەو ڕەوشتە بەرز و بیروباوەڕە چاكانەى كۆكردووەتەوە كە لە كتێبە ئاسمانیەكانى تردا هاتوون.
4. پشتگیر و بەڕاستخەرەوەى كتێبە ئاسمانیەكانى پێش خۆیەتى لە یەكخواپەرستى و عیبادەت و پێویستى گوێڕایەڵیكردنى خواى گەورە.
5. بە پاراوترین و فراوانترین زمان دابەزیوە كە بریتیە لە زمانى عەرەبى.
6. بۆ هەموو سەردەمێك گونجاوە و تایبەت نیە بە سەردەمێك لە سەردەمەكانەوە، وە كۆتا كتێبى ئاسمانیشە.
وە چەندین تایبەتمەندى تریش....
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، آمين
--------------------------------------
تێبینى بۆ نوسینى ئەم بابەتە سوودم لە كتێبى (هجر القرآن العظيم) وەرگرتووە.
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٤/٠٧

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق