به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له قه‌زای حه‌ویجه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داعش كوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه، ناوبراو خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2015، له قه‌زای حه‌ویجه‌و نزیك په‌یمانگای ته‌كنیكی قه‌زاكه به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داعش كه ناوی جاسم محه‌مه‌د شاكر-ه له حه‌ویجه كوژرا".
وتیشی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆتۆمبیلی ناوبراویان كردووه‌ته ئامانج كه له جۆری كیای سۆرینتۆ بووه‌و ده‌ست به جێ كوژراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه، "ناوبراو خه‌ڵكی گوندی ره‌سولییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌یه‌و به پێی زانیارییه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆش له هه‌مان گوند له گۆڕنراوه".



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق