با چاو لە پێشینە چاكەكانمان بكەین


با چاو لە پێشینە چاكەكانمان بكەین 

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله
مرۆڤ (بەتایبەتیش موسڵمان) دەبێت هەمیشە چاو ‏لەكەسانی لەخۆی چاكتر بكات و هەوڵبدات وەكو ئەوان ‏بێت و ڕێگەی ئەوان بگرێتەبەر، وە خۆی بپارێزێت ‏لەخۆ بەچاك زانین بەراورد بە كەسانی خراپ واتە ‏نەڵێت من بەراورد بەو كەسانەی پیاوكوژ و خراپە كارن ‏كەسێكی چاك و دیندارم، بەڵكو خۆی لە تەرازووی ‏قورئان و سوننەت بدات و بزانێت ئایا بە پێی دەقەكان ‏كەسێكی دیندارە، ئەگەر وابوو شوكری خوا بكات و ‏تووشی لە خۆ بایی بوون نەبێت ئەگەر واش نەبوو ئەوا ‏هەوڵ بدات و بێ ئومێد نەبێت، بەكورتی دەمەوێت ‏بڵێم (كەسێك چاكە كە دەقەكانی قورئان و سوننەت ‏جێ بە جێ بكات و چاو لە پێشینە چاكەكان بكات لە ‏پێغەمبەران و پیاوچاكان).‏
جا یەكێك لەو بابەتانەی كە پێشینە چاكەكانمان ‏نمونەی زۆر جوانیان تێدا تۆمار كردووە: خوێندنەوەو ‏كارپێكردنی قورئانە وەكو لەم چەند نموونەیەی ‏خوارەوەدا تیشكی دەخەینە سەر: ‏
‏‏1-‏ عن أبي سلمة‎ ‎‏ قال: كان عمر إذا جلس عنده أبو ‏موسى، ربما قال له: ذكِّرنا يا أبا موسى فيقرأ. ‏
واتە: ئەگەر عومەر ئەبو موسا لە لای دانیشتبایە پێی ‏دەوت: بیرمان بخەرەوە ئەی ئەبو موسا ئەویش ‏دەستی دەكرد بە قورئان خوێندن ‏. [السير (تهذيبه)1/280] 
ئایا كە دەگەیت بە هاوڕێكانت بەم شێوەیەیت، و ‏دانیشتنەكانت بە باسە ئاینیەكان و قورئان خوێندن ‏ڕووناك دەكەیتەوە ؟ ئەگەر وانیت هەوڵا بدە وابیت.‏
‏‏2-‏ عن ابن عباس قال: لأن أقرأ البقرة في ليلة وأتفكّر ‏فيها أحبُّ إلي من أن أقرأ القرآن هذْرمةً. [صفة الصفوة 1/372] ‏‎ ‎
واتە: ئەگەر لەشەوێكدا تەنها سورەتی بەقەرە بخوێنم ‏پێم خۆشترە لەوەی هەموو قورئان بەپەلە بخوێنم.‏
تۆش هەوڵا بدە و چاو لەم پێشینە چاكەت بكە، با ‏كاتێك قورئان دەخوێنیت خەمت كۆتایی هاتنی ‏سورەتەكە نەبێت، بەڵكو خەمت ئەوە بێت تا چەند ‏ئایەتەكان كاریان تێكردوویت بۆ چاكتربوون.‏
‏‏3-‏ قرأ تميم الدارى في المسجد بعد أن صلى العشاء ‏بهذه الآية: [وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ] (المؤمنون: 104)فما يخرج ‏منها حتى يسمع أذان الصبح. [موسوعة ابن أبي الدنيا 1/257] 
واتە: (تمیم الداری) لە پاش نوێژی عیشا لە ‏مزگەوتدا تاوەكو بانگی بەیانی ئەم ئایەتەی دووبارە ‏دەكردەوە ‏ [وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ] .‏
ئایا تۆ لەو كەسانەیت شەو بە شەونوێژ و قورئان ‏خوێندن زیندوو دەكەیتەوە یان پەنا بە خوا نەك ‏شەونوێژ ناكەیت بەڵكو نوێژی بەیانیش لەگەڵا نوێژی ‏چێشتەنگاودا دەكەیت ؟
ئەگەر ئەوەی دووەمیانە وریابەرەوە چونكە هێشتا ‏كاتت ماوە بەڵام پەلە بكە چونكە مردن لە ناكاو دێت.‏
‏4-‏ ‏(عەمری) كوڕی (عبدالرحمن)ی كوڕی (محیریز) ‏دەفەرموێ: (ابن محیریز)ی باپیرم هەموو هەفتەیەك ‏قورئانی خەتم دەكرد ‏. [الحلية (تهذيبه)1/493] 
ئایا تۆ لە چەند ڕۆژدا قورئان خەتم دەكەیت ؟ هەوڵا ‏بدە خۆت ڕابهێنێت لەسەر زۆر قورئان خوێندن، چونكە ‏بازرگانیەكی ڕزگاركەرە.‏
‏5-‏ ‏(ابن وهب) دەفەرموێ: بە خوشكی مالیكی كوڕی ‏دیناریان وت: مالیك لە ماڵەوە بە چیەوە سەرقاڵە ؟ ‏ئەویش وتی: قورئان خوێندن..‏. [السير (تهذيبه)2/736] 
ئایا تۆ لەماڵەوە خەریكی چیت ؟ قورئان خوێندن یان..‏
‏ خۆشەویستانم ئەم نموونانەی باسم كرد نمونە گەلێك ‏نین ڕۆیشتبن و ئێستا شتی وا نەبێت، نەخێر سوێند ‏بە پەروەردگاری كەعبە ئێستاش لەم نموونە جوانانە ‏هەیە و ماوە، جا با من و تۆش لەوكەسانە بین و ‏هەمیشە هەوڵی چاكتر بوون بدەین و بەخراپی و نزمی ‏ڕازی نەبین، وەكو وتراوە: (ئەوەی بەرزی بوێت بە بێ ‏ماندوبوون، ئەوە شتێكی مەحاڵی ویستوە).‏
وصلی الله علی نبینا محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق